كۆمسیۆن رێژه‌ی ده‌نگدانی لە هەر چوار بازنەکەی هەرێم ڕاگەیاند

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" تا کاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گەیشتووەتە ٣١%". 

نەبەرد عومەر بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکای عێراق، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەکاتی ناوخۆ بەم شێوەیە بووە:

دهۆک ٣١%.

هەولێر: ٣٤%

سلێمانی: ٢٩%

هەڵەبجە: ٣٣%

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێژەی گشتی بەشداریکردن تا کاتژمێر ١٢ی ئەمڕۆ گەیشتووەتە ٣١%.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دووپاتیکردەوە کە لە کاتی پڕۆسەی دەنگداندا کێشەی تەکنیکی هەبووە، بەتایبەت لەگەڵ خوێنەری پەنجەمۆر. 

ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی ئێستا لە زانیارییەکاندا نییە، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ کەسانێک کە بە دەست نەبوونی پەنجمۆر دەناڵێنن.



PM:02:30:20/10/2024