كۆمسیۆنی عێراق ڕایدەگەیەنێت" پڕۆسەی دەنگدان درێژناكرێتەوە، چونكە پڕۆسەی داخستنی وێستگەكانی دەنگدان بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت".
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" بنكە و وێستگەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردن پەرلەمان تا كاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ كراوە دەبن".
ئاماژەی بەوەشكرد، بنكە و وێستگەكان لە كاتی خۆیدا دادەخرێن و پڕۆسەی دەنگدان درێژناكرێتەوە، چونكە پڕۆسەی داخستنی وێستگەكانی دەنگدان بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا كۆمسیۆنی عێراق دەڵێت" دەنگدانی نهێنی دەنگدەر بە هیچ شێوەیەك و هیچ كەسێك ناتوانێت بیبینێت و ئاشكرای بكات".