کەمێک پێش ئێستا پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتاییهات.
بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای عێراق لە کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارەی ئەمڕۆوە دەرگای بنکەکانی دەنگدان بە رووی دەنگدەراندا داخران و ماوەکەی درێژنەکرایەوە.
بەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر (٧:٠٠) پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دەستیپێکرد كه تیایدا هەزار و ٩١ کاندید لە هەردوو ڕەگەز پێشبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ١٠٠ كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و لە نێویاندا پێنج کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکان تەرخانکراوە.
بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەرێم دوای کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت دێت کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ئەنجامدرا و هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی لە خۆگرتبوو.