سەرۆک وەزیرانی عێراق کەمێک پێش ئێستا لە پەیامێکدا پیرۆزبای تەواوبوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لە لایەنە سیاسییەکان دەکات و دەڵێت" درێژەدان بە هەڵبژاردنی دیموکراسی دەستکەوتێکە لە ڕێگەی قوربانیدان بەدەست دێت".
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم و سەرجەم هێزە سیاسییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان دەکەین، بۆ تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدان بۆ بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان".
دەشڵیت" درێژەدان بە هەڵبژاردنی دیموکراسی بۆ گەلەکەمان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، ڕێزگرتن لە بەهای دیموکراسی و باوەڕبوون بە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات، و چەسپاندنی قەوارەی دەستووری پشتڕاستدەکاتەوە کە بەبێ ئەو قوربانیدانانەی کە دراون بەدەست نەدەهات لەلایەن عێراقییەکانەوە لە پێناو ئازادی و کەرامەت و سەربەخۆیی بڕیارەکانیاندا، لە ژیان لە وڵاتێکدا کە هەمووان مافی یەکسانیان هەبێت بەبێ جیاوازی".
سودانی ڕاشیگەیاندووە" بەم بۆنەیەوە هەوڵەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرز دەنرخێنین، بە بۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن، هیوادارین مەرجەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان بێت، بە مەبەستی بەردەوامکردنی پرۆسەی گەشەپێدان و هاوکاری و سەقامگیری لە خزمەت گەلەکەمان لە ناوچەکەدا".