محەمەد شیاع سوودانی: پیرۆزبایی لە گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن پیرۆزبایی لە گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت" بەردەوامیی بژاردەی دیموکراسی بۆ گەلەکەمان، هێمای ڕێزلێنانە لە بەها دیموکراسییەکان".

یەکشەممە ٢٠ـی تشرینی یەکەم، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.

سوودانی لە پەیامەکەیدا  دەڵێت"پیرۆزبایی لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم،بەردەوامیی بژاردەی دیموکراسی بۆ گەلەکەمان، هێمای ڕێزلێنانە لە بەها دیموکراسییەکان، دەشڵێت: ئەمە دەستکەوتی قوربانیدانی گەلەکەمانە لەپێناو ئازادیی و سەربەخۆیی".




PM:09:47:20/10/2024