پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا سبەینێ بۆ سەرجەم فەرمانگە ئەمنییەكان بكرێتە پشوو، هاتووچۆی سلێمانیش دەڵێت: بەهۆی پشووەوە كاری هاووڵاتیان ڕایی ناكرێت.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه"به‌هۆی ئه‌رك و ماندوبونی دڵسۆزانه‌ی ڕۆژانی ڕابردو به تایبه‌تیی ڕۆژانی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئه‌مڕۆ له ده‌نگدانی گشتیی‌دا، دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، بڕیارماندا سبه‌ی ٢١ی (تشرینی یه‌كه‌م/١٠)، له هه‌مو دامه‌زراوه و بهڕێوهبهرێتییهكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌یی به‌رگریی و فریاكه‌وتن، پشوی فه‌رمیی ده‌بێت".
لای خۆشیەوە،بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین کە سبەینێ ڕێکەوتی ۲۱/۱٠/۲٠۲٤ دووشەممە پشووی فەرمییە و مامەڵەی هاوڵاتییان ڕایی ناکرێت و بۆ رۆژی دواتر کە دەکاتە سێشەممە ۲۲/۱٠/۲٠۲٤ کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاسایی دەبێتەوە.
پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه،"بە بۆنەی بەڕێوەچونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە كه ده‌كاته رۆژانی ١٩ و ٢٠ ی تشرینی یەکەم، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشوی فەرمی دەبێت، ڕۆژی دوشەممە ٢١ی (تشرینی یەكەم/١٠)ی ٢٠٢٤، دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە".