مەسعود بارزانی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، دەستخۆشی لە کۆمیسیۆن دەکات و دەشڵێت: "هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی هیوایەكی نوێ و قۆناخێكی تازە بەدیبهێنن كە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی كوردستاندا بێت".
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە" بە دڵنیاییەوە سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە سەركەوتنی گەلی كوردستانە بە هەموو پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكانیەوە. بەم بۆنەوە سوپاس و پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی كوردستان و جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەروەها سەرجەم لایەنە سیاسیەكان دەكەم".