وەزارەتی دارایی: سبەینێ دووشەممە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت

وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی سبەی دووشەممە ( ٢٠٢٤/١٠/٢١ ) پشووی فەڕمییە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

هاوکات بڕیارە سبەی موچەی  ئەم وەزارەتانە دابەش بکرێت:

دەستەی دەسپاکی, دەستەی وەبەرهێنان, دەستەی ژینگە, دەزگای مین, ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم, کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن, دیوانی چاودێری دارایی, مافی مرۆڤ, کاروباری کۆمەڵایەتی, کاروباری شەهیدان , ئەنفالکراوان, دارایی و ئابووری, تەندروستی.




PM:11:08:20/10/2024