عەلی حەمە ساڵح: لە هەولێر تەزویرێکی گەورەی ڕێکخراو کراوە

یەکەم ناڕەزایەتیی قەوارەیەکی سیاسی بەشداری هەڵبژاردن راگەیەندراو دەڵێت" تەزویرێکی گەورەی رێکخراو لە هەولێر کراوە".

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیستی هەڵوێست لە یەکەم کاردانەوەیدا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەڵێت" سیستەمەکە لە هەولێر لە خزمەتی پارتی و نەوەی نوێ و یەکێتی هاککراوە".

سەرۆکی لیستی هەڵوێست ئاماژەی بەوەش کرد کە تەزویرەکە لە خزمەتی پارتی و هاوئاوازەکانیدا کراوە.

عەلی حەمە ساڵح جەخت دەکاتەوە کە ئەو ئەنجامانە رەتدەکاتەوە و رێوشوێنی یاسایی دەگرێتە بەر.

دوێنێ ٢٠ ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، ئەنجامە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لیستی هەڵوێست ٣ کورسی لە پەرلەمانی کوردستان بەدەستدەهێنێت، پارتی لە نێوان ٣٩ کورسی تا ٤٠ کورسی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان ٢٤ تا ٢٥ کورسی، نەوەی نوێ ١٧ کورسی تا ١٨ کورسی، یەکگرتوو ٧ کورسی ، کۆمەڵ ٣ کورسی، بەرەی هەڵوێست ٢ کورسی، گۆڕان ١ کورسی.




AM:08:51:21/10/2024