لە کاتی لێکردنەوەی لافیتەو دروشمی هەڵبژاردن بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەنجێکی یەکێک لە لایەنە سیاسییەکان لەیەکێک لە شەقامەکانی شاری سلێمانی، کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی " سپی " ئەو گەنجەی کەوتۆتەخوارەوە لە کاتی چوونە سەر ئامێری بەرزکردنەوەو لەبەرزیەوە کەوتۆتەخوارەوە.
گەنجەکە تەمەنی ٢٢ ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە.
بەپێی رێنماییەکانی کۆمیسیۆن، لەدوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، ماوەی ٣٠ رۆژ لەبەردەم، بەربژێر و لایەنە سیاسییەکاندایە بۆ لێکردنەوەی وێنە و دروشمی بانگەشەی هەڵبژاردن.
دوێنێ یەک شەممە ٢٠ ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکەمجار بە چوار بازنەیی و بەبێ ١١ کۆتای پێکهاتەکان ئەنجامدرا، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، پارتی یەکەم و یەکێتی دووەم و نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی زۆترین دەنگەکان بە دەستدەهێنن.