ڕۆژنامەی سەباح بۆ یەکەمجار مانشێتی سەرەکی بە زمانی کوردی دەنووسێت

ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەڕمی عێراق بۆ یەکەمجار زمانی کوردی بۆ نوسینی مانشێتی سەرەکی بەکارهێنا کە مانشێتێک بو تایبەت بو بەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.


ڕۆژنامەی ''سەباح''ی  نیمچە فەرمی عێراق مانشێتی سەرەکی ژمارەی ئەمڕۆی بە زمانی کوردی نوسیوە کە تایبەبە بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

رۆژنامەکە بە زمانی کوردی نوسیویەتی ''زەماوەندی هەڵبژاردن لە کوردستان'' ئەمەش یەکەمجارە کە ڕۆژنامەکە مانشێتی سەرەکی بە زمانی کوردی بنوسێت. 

ڕۆژنامەی سەباح لەلایەن تۆڕی راگەیاندنی عێراقەوە  دەردەکرێت و یەکەم ژمارەی لە ١٧ی ئایاری ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە.




PM:02:04:21/10/2024