ئەمریکا خۆشحاڵە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و داواش لە لایەنەکان دەکات بەبێ دواکەوتن کار بۆ پێکهێنانی حکومەت بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، خۆشحاڵن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەن پاش هەڵبژاردن بەبێ دواخستن کار بۆ پێکهێنانی حکومەت بکەن.
جەختیشی کردوەتەوە، هەڵبژاردن بنەمایەکی گرنگی دیموکراسییە و پێویستە میدیا و کۆمەڵگەی مەدەنی رۆڵی خۆیان لە زیادکردنی هۆشیاریی خەڵک لەبارەی هەڵبژاردنەوە بگێڕن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوایش لە لایەنە سیاسییەکان و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات لە توندوتیژیی دوربکەونەوە و رێز لە میدیا و رۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی بگرن.