ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاشکرای کرد کە، بەشداری لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان ناکەن و دەبنە ئۆپۆزسیۆن.
موسەنا ئەمین، بە میدیای یەکێتی راگەیاند" بە پێی ئامارەکانی هەڵبژاردن یەکێتی و پارتی دەبنەوە حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردن گۆرانکاری دروست نەکرد و بەشداری حکومەت ناکەن و دەبنەوە ئۆپزسیۆن'.
ئاماژەی بەوەشکرد" دەمانەوێت شەرەفی بەرەی ناڕازی خۆمان لە پەرلەمان بپارێزین، هێشتا زووە بۆ بڕیاردان، بەڵام ئامارەکانی هەڵبژاردن دەرخەری ئەو راستیەن".
ئاماژەی بەوەشکرد" ئێمە وەک یەکگرتووی ئیسلامی حەوت کورسی پەرلەمانی کوردستانمان مسۆگەر کردووە".