دواى راگەیاندنى ئەنجامى دەنگەکانى هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە سەرۆکی یەکێتی پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت" سهردهمی فهرزكردنی ئیراده كۆتاییهات و قۆناغێكی نوێ له پرۆسهی حوكمڕانی و بهڕێوهبردن دهستپێدهكات".
بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەمشەو دووشەممە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند" لە قوڵایی دڵمانەوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی بەشداری گەرموگوڕتان لە پرۆسەی هەڵبژاردن و بەرەوپێشبردنی رەوتی دیموکراسی لە هەرێمەکان دەکەین و لە بەرامبەر ئەو وێنا گەش و دیموکراسییەی بە کوردستانتان بەخشی، سوپاسگوزارین و هیوادارم هەوڵ و خزمەتەکانی داهاتوومان پاداشتێکی گونجاوبێت بۆ دڵسۆزی و بەدەنگەوەهاتنتان".
سەرۆکی یەکێتی لەبارەی ژمارەی دەنگەکانیان دەڵێت" بهخۆشحاڵییهوه ژمارهی دهنگهكانمان نزیكهی ٢٠٠ ههزار دهنگ زیادیكردوه، ئهمهش جگه لهوهی شانازییهكی گهورهیه بۆ ئێمه، بهرپرسیارێتییهكی مێژووییشه تاوهكو ههوڵهكانمان بۆ خزمهتكردنتان چڕتر بكهینهوه و كاری باشتر و جدیتر لهپێناو هێنانهكایهی كوردستانێكی ئاوهدانتر بكهین".
بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاندووە" سهردهمی فهرزكردنی ئیراده كۆتاییهات و قۆناغێكی نوێ له پرۆسهی حوكمڕانی و بهڕێوهبردن دهستپێدهكات، دواجار ویستی نوێبونهوه و دادپهروهری سهركهوت و ئهركه گرنگهكه له ئهمڕۆوه دهستپێدهكات كه ئهویش پێشكهشكردنی خزمهتگوزاری، زامنكردنی مووچه و بههێزكردنی دامهزراوه یاساییهكانی ههرێمی كوردستانه".
دەقى پەیامەکەى بافڵ تاڵەبانى:
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
تێکۆشەران و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
ئازیزانمان لەهەموو نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان
ئەندام و لایەنگرانی سەرجەم هێزە سیاسییەکان
لە قووڵایی دڵمانەوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی بەشداریی گەرموگوڕتان لە پرۆسەی هەڵبژاردن و بەرەوپێشبردنی رەوتی دیموکراسی لە هەرێمەکان دەکەین و لەبەرامبەر ئەو وێنا گەش و دیموکراسییەی بە کوردستانتان بەخشی، سوپاسگوزارین و هیوادارم هەوڵ و خزمەتەکانی داهاتوومان پاداشتێکی گونجاوبێت بۆ دڵسۆزی و بەدەنگەوەهاتنتان. هەروەها بەشداریی چالاکانەی خەڵک لە پرۆسەکە و بووژانەوەی رۆحییەتی دەنگدان مایەی دڵخۆشییەکی گەورەیە بۆ ئێمە، چونکە بڕوای لەمێژینەمان وایە و خۆمان بە سەرمەشقی پاراستنی پایەکانی دیموکراسی و بەرەوپێشبردنی دەزانین و هەڵبژاردنیش فاکتەرێکی بەهێز و گرنگی پرۆسەکەیە.
سوپاسی بێپایانمان ئاڕاستەی جەماوەر و خەڵکی دڵسۆزی کوردستان دەکەین کە لەم قۆناغی نوێبوونەوەی حوکمڕانی و هێنانەکایەی دەسەڵاتێکی دادپەروەر و خزمەتگوزاردا لەگەڵمانبوون و دەنگدانتان بە یەكێتییەکەتان، شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە و خۆمان بە قەرزارتان دەزانین. دڵنیاشتان دەکەین هەنگاوەکانمان بەرەو راستکردنەوەی رێڕەوی چەوتی حوکمڕانی چالاکتر دەکەین و بە پشتیوانیی خوای گەورە و ئێوەی خۆشەویست، ئەم کاروانی ئاوەدانی و خزمەتگوزارییە دەگاتە ئامانج.
یەکێتییە سەربەرزەکان و هەڤاڵانی خۆشەویستم لەسەرجەم ئۆرگانەکان
وێڕای پیرۆزبایی گەرم و پێزانینی زۆرم، دەستی ماندووبوونتان دەگووشم لەبەرامبەر شەونخونیتان بۆ سەرخستن، نوێکردنەوە و گەشەکردنی زیاتری یەکێتییەکەتان کە لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد و بەخۆشحاڵییەوە ژمارەی دەنگەکانمان نزیکەی 200 هەزار دەنگ زیادیکردووە، ئەمەش جگەلەوەی شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە، بەرپرسیارێتییەکی مێژووییشە تاوەکو هەوڵەکانمان بۆ خزمەتکردنتان چڕتر بکەینەوە و کاری باشتر و جدیتر لەپێناو هێنانەکایەی کوردستانێکی ئاوەدانتر بکەین، بۆیە لە دڵەوە سوپاسگوزاری پەرۆشی و دڵسۆزیتانم. دڵنیاییشتان دەدەینێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامدەبێت لە نوێبوونەوە و هێنانەپێشەوەی گەنجە خوێنگەرم و داهێنەرەکانی وڵاتەکەمان بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری حزبەکە و پاشان بەڕێوەبردنی هەرێمەکەمان.
ئەوەی مایەی خۆشحاڵیی ئێمەیە، لە بازنەکانی سلێمانی و هەڵەبجە یەکێتی زەمینەیەکی تەواو لەبار و گونجاوی بۆ هەموو لایەنەکان رەخساند تاوەکو ئازادانە بانگەشەی خۆیان بکەن و بەشێکی گرنگی سەرخستنی پرۆسەی دیموکراسی بن. ئێستاش کە پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی کۆتاییهاتووە، شانازی دەکەین لە سەرەتاوە بەشێکی گرنگی ئەو هەوڵانە بووین بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانێکی بێگەرد و دوور لە دەستتێوەردان، بەپێچەوانەی ئەو هەوڵە شکستخواردووانەوە کە ئامانجەکەی بۆ دواخستن و پەکخستنی پرۆسەکە بوو.
جەماوەری سەربەرزی کوردستان و یەکێتییە دڵسۆزەکان
سەردەمی فەرزکردنی ئیرادە کۆتاییهات و قۆناغێکی نوێ لە پرۆسەی حوکمڕانی و بەڕێوەبردن دەستپێدەکات، دواجار ویستی نوێبوونەوە و دادپەروەری سەرکەوت و ئەرکە گرنگەکە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات کە ئەویش پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، زامنکردنی مووچە و بەهێزکردنی دامەزراوە یاساییەکانی هەرێمی کوردستانە. بەڵێنتان پێدەدەین یەکێتی بەرامبەر دەنگەکانتان بەرپرسیار دەبێت و ئەو بەڵێنە نادۆڕێنێت کە بە ئێوەی سەربەرزی دابوو.
لێرەوە سوپاسی زۆرمان بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق و کارمەندە بەڕێزەکانیان، نوێنەری وڵاتان، چاودێران و هێزەکانی ناوخۆ دەنێرین کە رۆڵێکی گرنگیان لە سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان گێڕا و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.
پێکەوە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر، بەرەو ژیانێکی سەقامگیرتر
هەر شاد و سەرفرازبن
برا و دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان