ڕەوتی هەڵوێست لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" چەندین تێبینیمان لەسەر ئەنجامەکان هەیە و لە ڕۆژانی ئایندەدا ڕێکاری یاساییمان دەبێت".
عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی، ئەمشەو دووشەممە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند" بەناوی دەستەی بەڕێوەبەر و کاندیدانی ڕەوتی هەڵوێستەوە سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین، متمانەیان پێبەخشین".
دەشڵێت" پشتیوان بەخودا لە ئاست متمانەی دەنگدەراندا دەبین و بەرگریکاری مافی خەڵک دەبین، کار بۆ بتەوکردن و تۆکمەکردنی دەنگی ناڕازی دەکەین".
عەلی حەمە ساڵح ڕاشیگەیاندووە" چەندین تێبینیمان لەسەر ئەنجامەکان هەیە و لە ڕۆژانی ئایندەدا ڕێکاری یاساییمان دەبێت".
ئێوارەی ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق ئهنجامی بەرایی ههڵبژاردنی خولی شەشەمی پهرلهمانی كوردستان بڵاوکردەوە کە رێژهی بهشداریكردن له دهنگدانی گشتی و تایبهت ٧٢% بووە.
بەپێی ئامارەکەی کۆمسیۆنی باڵای عێراق لە هەر چوار بازنەکەی هەرێم پارتی ٣٩ کورسی، نەوەی نوێ ١٥، یەکێتی ٢٣، یەکگرتوو ٧، بەرەی گەل ١، ڕەوتی هەڵوێست ٤، هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ١ کورسیان بەدەستهێناوە.