لە سنووری قەزای باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هاوڵاتییەکی بە تەمەن لەناو کێڵگەکەی خۆیدا کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی قەزای زاخۆ، دەربارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە" شەوی دووشەممەی ڕابردوو لە گوندی زریزەی سەر بە قەزای باتیفا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هاوڵاتییەکی بە تەمەن لە کێڵگەکەی خۆیدا سەرقاڵی کارکردن بووە، دواتر لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە لە ڕێگەی چەکی بێدەنگەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتییەکە ناوی (ع، ی، ا) و تهمهنی (٧٠) ساڵان بووە، لە ئێستاشدا تهرمهكهی بۆ توێکاری رهوانهی پزیشكی دادوهری زاخۆ كراوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەیشتنی تیمێكی تایبەتی نەهێشتنی تاوان بۆ شوێنی رووداوەكە، لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام تائێستا هیچ كەسێك دەستگیرنەكراوە و هۆكاری كوشتنی ئەو هاوڵاتییە بە تەمەنەش نەزانراوە.