بەمەبەستی پێداچوونەوە بەو سکاڵایانەی لەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێکهێنانی سێ لیژنەی ڕاگەیاند.
بەپێی نوسراوێکی کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق کە واژووى سەرۆکى ئەنجومەنى کۆمسیارانى لەسەرە، تێیدا هاتووە" بڕیاردرا بە پێکهێنانى سێ لیژنە بۆ پێداچوونەوە بەو سکاڵایانەى لە رۆژانى دەنگدانى گشتى و تایبەتدا بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە تۆمار کراون".
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، فەیاز یاسین حسێن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران پێداچوونەوە بە سکاڵاکانی سەر بازنەی هەڵبژاردنی هەولێر دەکات.
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، سێ ئەندامی لیژنەکەش پێداچوونەوە بە سکاڵا تۆمارکراوەکانی هەرسێ بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک دەکەن.
رۆژى ١٨ى ئەم مانگە هەڵبژاردنى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و رۆژى ٢٠ى مانگیش دەنگدانى گشتى بەڕێوەچوو، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران ٧٢% بووە کە لە بازنەی دهۆك ٧٨% بووە، لە ههولێر ٧٤%، سلێمانی ٦٥%، ههڵهبجه ٦٩% بووە.