بەرەی توركمانی، یاوز حەمیدی لە ڕیزەكانی دەركرد و دەڵێت: ناوبراو بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی سەركردایەتی حیزبەكەی، پۆستی جێگری پارێزگاری كەركوكی قبوڵ كردوە.
بەرەی توركمانی، لەڕاگەیەدراوێكدا بڵاوی كردەوە" لەكۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی بە سەرۆكایەتی حەسەن تۆران، بە كۆی دەنگ بڕیاردرا بە دەركردنی یاوز حەمید مەحمود لە ڕیزەكانی بەرەی توركمانی، بەهۆی پێشێلكردنی پرەنسیپەكانی حیزبەكەیان".
ئاماژەی بەوەش کردوە، یاوز حەمید بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی سەركردایەتیی بەرەی توركمانی، پۆستی جێگری پارێزگاری كەركوكی قبوڵ كردوە و ئەوەش پێچەوانەی ئیرادەی گەلی توركمان و بەرەی توركمانی یەكگرتوە.
بە وتەی بەرەی تورکمانی، بڕیاری دەركردنی یاوز مەحمود بەهۆی سوربونی بەرەی توركمانییە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی گەلی توركمان و ڕێگەنەدان بەهەر سەرپێچییەك..