سەرۆکی گشتی (مەهەپە) دەڵیت" دەبێت پرسی کورد لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت، بۆ ئەمەش دەبێت عەبدولا ئۆجەلان بێت و بڵێت تیرۆر بەسەرچووە و رێکخراوی تیرۆریستی هەڵوەشاوەتەوە".
دەولەت باخچەلی، سەرۆکی گشتی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) لە وتاری هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا، رایگەیاند" تورکیا پێویستی بە پرۆسەیەکی نوێ نییە، بەڵکو پێویستی بە هزری هاوبەش و هەنگاوی دروست و لە دڵەوەیە، هەروەها پێویستی بە هەڵوێستی دژی سەپاندنی دەرەوەیە".
دەولەت باخچەلی دەڵێت " پێویستمان بە پتەوکردنی برایەتیی هەزار ساڵەیە، کێشەی تورکیا کورد نییە، بەڵکو رێکخراوی تیرۆریستیی دابەشکارە".
هەروەها دەڵێت "لەگەڵ چارەسەرکردنی یەک بە یەکی کێشەی برایانی کوردم، هەڵبەتە ئەوەش ناچارییە".
باخچەلی راشیگەیاند "نابێت هێچ برایەکی کوردم کە لەم وڵاتە دەژی، وەکو کێشە نیشان بدرێت، هەر کەسێک بڵێت کێشەی کورد هەیە، پروپاگەندەیەکی هاوبەشە کە کورد وەکو کێشەیەک دەبینن، بەڵکو ئەمە درۆیەکە".
"دەبێت پرسی کورد لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت، بۆ ئەمەش دەبێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان بێتە پەرلەمان و نەهێشتنی پەکەکە رابگەیەنێت".( سەرۆکی مەهەپە وای وت).