ئەدهەم بارزانی: ئەم دەنگانە دەنگی ڕاستەقینەی دەنگدەر نییە

ئەدهەم بارزانی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" زۆر بەڕاشكاوانە ئەوە بڵێم، گومانێكی گەورەم ھەیە لە سەر کۆیی پرۆسەی هەڵبژاردن".

لە پەیامەکەدا ئەدهەم بارزانی وتی" ئەم دەنگانە دەنگی ڕاستەقینەی دەنگدەر نییە".

دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی:

کوردی - عربی
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان..

كوردستانیانی ئازیز و گەلی عێراقی خۆشەویست
سڵاوتان لێبێت..

من وەك سیاسیەك كە ماوەی ٤٧ ساڵە لە ناو سیاسەت دا كاردەكەم، ئەم جارە زۆر لە نزیكەوە بۆ ماوەیەكی درێژە چاودێری وردی ئەم پرۆسەییەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستانم كردووە بێ ئەوەی بەشدار بم یان پاڵپشتی لایەنێك بكەم.

دەمەوێت زۆر بەڕاشكاوانە ئەوە بڵێم، گومانێكی گەورەم ھەیە لە سەر کۆیی پرۆسەكە لە ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژ ھەڵاتی ناڤیندا، كە ئەم دەنگانە دەنگی ڕاستەقینەی دەنگدەر نەبێت.

ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی




PM:03:41:22/10/2024