سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی دەستی لە کار کێشایەوە

سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی  بەهۆی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دەنگ نەهێنانی حزبەكەی دەستی لەكاركێشایەوە.

ئارام قادر، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دەست لە پۆستەكەی وەكو سەرۆكی حزب دەكێشێتەوە، بەڵام وەك هاودیدێك بۆ حزبەكەی دەمێنێتەوە، ئەمەش وەك نەریتێكی ڕۆژئاوایی، كە لە هەڵبژاردن دەنگیان نەهێناوە و بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت.

ڕاشیگەیاند" گۆێشەی دەنگدان لە جۆری دەنگدانی هاووڵاتیان نییە، بەڵكو هەڵبژاردنەكە بەشێوەی ئەلیكترۆنی دیزاین كراوە و هاووڵاتیان پێی نازانن".

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، هاوپەیمانی نیشتمانی هیچ كورسییەكی پەرلەمانی كوردستانی بەدەستنەهێناوە.




PM:06:32:22/10/2024