مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە راگەیەنراوێکدا بە بۆنەی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕایگەیاند" یەکێتی راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و دروستکردنی هاوسەنگی هێز بە نەخشەڕێی سیاسەتی داهاتووی خۆی دەزانێت"
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەم مەکتەب سیاسیی یەکێتی بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامی دەنگەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.
لە بەشێکی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە" مەکتەبی سیاسی وێڕای پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و بە پیرەوەچوونی بەرچاویان لە پرۆسەی دەنگدان، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە هەڤاڵانی یەکێتی و کاندیدە تێکۆشەرەکان و جەماوەری وەفاداری حزبی شەهیدان کرد کە سەروەری گەورەیان لە دوو هێندەکردنی دەنگەکانی یەکێتی تۆمار کرد".
مەکتەب سیاسیی یەکێتی لە ڕاگەینراوەکەیدا دەشڵێت" کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی دوای هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی پرۆسەی هەڵبژاردن و بڕیاردان لە دەستپێشخەری و سیاسەتی ژیرانە بۆ ئامانجەکان، لەهەمان کاتدا هەڤاڵان و دامەزراوەکانی یەکێتی راسپارد بە هەمان گیانی بەرزی یەکێتییانەوە، لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق بکرێت و سەرکەوتنەکانی حزبەکەیان لە پرۆسەکانی دیموکراتی لە کەرکوک و لە هەرێمی کوردستان، بە سەرکەوتنی گەورەتر لە عیراق پتەو و تۆکمە بکەن".