شاسوار عەبدولواحد ڕایگەیاند، نەوەێ نوێ وەک یەکەم لایەن لە بەغدا تانەیان لە دەرئەنجامەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان داوە و ڕوو لە لایەنگرانیشی دەڵێت" نه‌ك ناهێڵین ده‌نگیان به زیاده بڕوات، به‌ڵكو كاری زۆر باش چاوه‌ڕوانیان ده‌كات كه هه‌مویان دڵخۆش ده‌كات".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه " تاكه شت له ئێستادا بیلێم ئه‌وه‌یه كه نه‌ك ناهێڵین ده‌نگیان به زیاده بڕوات، به‌ڵكو كاری زۆر باش چاوه‌ڕوانیان ده‌كات كه هه‌مویان دڵخۆش ده‌كات".
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحد دەڵێت" له ئێستادا نامه‌وێت هیچی زیاتر له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵێم تا رێكاری یاسایی ته‌واو ده‌بێت و ئه‌نجامی كۆتایی راده‌گه‌یه‌ندرێت و وه‌ڵامی تانه‌كان ده‌درێته‌وه، كه نه‌وه‌ی نوێ تاكه لایه‌نه ئه‌مڕۆ به فه‌رمی تانه‌ی تۆمار كردوه له ئۆفیسی به‌غدادی كۆمسیۆنی عێراق".
ئەمەش لە کاتێکدایە دوابەدوای ڕاگەیاندنی بەرایی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە چەندین حزب و لایەنی سیاسی نارەزایەتی خۆیان دەربڕی و ڕایانگەیاند، ساختەکاری زۆر کراوە و ئەنجامەکە قبووڵ ناکەن.