یەکەم بەفری ئەمساڵ حاجی ئۆمەرانی سپی پۆش کرد

یەکەم بەفری ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان، لە سنووری حاجی ئۆمەران و چۆمان باری و ناوچە شاخاوییەکانی سپی پۆش کرد.

بە گوێرەی ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەم، یەکەمین بەفربارینی ئەمساڵ لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان لەوانەش حاجی ئۆمەران و چۆمان و لە چیاکانی قەرەد، حەساری سەکران و گوندی وێزە باریوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند" ئەمڕۆ لە کاتەکانی شەودا لە لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە، لە هەندێ ناوچە سنوورییەکانیش نمە باران دەبێت".




PM:11:20:22/10/2024