لە سنووری کەرکوک چەند پێگەیەکی چەکدارانی داعش بۆمبارانکران

شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا و چەند پێگەیەکی ئەندامانی داعشیان کردە ئامانج لە ناوچەی جەبەل بو، کە دەکەوێتە سنوری پارێزگای کەرکوک.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق چەند پێگەیەکی چەکدارانی داعشیان لە ناوچەی جەبەل بۆری سنووری پارێزگای کەرکوک بۆردومانکردن". 

ئاماژە بەوەشدەکەن، بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە چەند شوێنێکی سنوورەکە کەوتووەتەوە. 

ئەمەش لە کاتێکدایەم دوێنێ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەواڵی
(والی عێراق) و هەشت گەورە سەرکردەی دیکەی ڕیکخراوی داعشی لە زنجیرە چیای حەمرین، لە باشووری پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.



AM:09:38:23/10/2024