جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند" چاوه‌ڕێی ناردنی به‌شه بودجه‌ی کوردستانین له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ ئه‌وه‌ی شاندەکەی هه‌رێمی کوردستانیش سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن".
قوباد تاڵه‌بانی له میانه‌ی دانانی به‌ردی بناغه‌ی (تێرمیناڵی دووه‌می سلێمانی)و کردنه‌وه‌ی گوندی کارگۆ به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند " ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تدا درابوون، چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنین، له‌وانه‌ش ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا ده‌ست پێ بكاته‌وه و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوانمان تێپه‌ڕێنین".
سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی ئاگادار به‌سپی میدیای راگه‌یاند" سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌کاتی پێکهێنانی حکومه‌ت هیچ واده‌یه‌کی نه‌ده‌وا سه‌باره‌ت به‌ناردنی بوودجه‌ی هه‌رێم".
ده‌رباره‌ی به‌قه‌رزکردنی حکومه‌تی هه‌رێمیش، قوباد تاڵه‌بانی وتی " حكوومه‌ت ره‌شنووسی یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزی په‌سه‌ند كردووه و هیوادارن له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی قه‌رزه‌كه وه‌ربگرن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سپی ئه‌وه‌ی به‌بیری به‌رپرسانی هه‌رێم هێنایه‌وه که له‌کاتی پێکهێنانی حکومه‌تی عبادیدا به‌بێ هیچ رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ کورد حکومه‌ت پێکهات.
چه‌ند رۆژێکیش له‌مه‌وبه‌ر ماڵپه‌ڕی رووداو بڵاویکرده‌وه که له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سێ قۆڵی نێوان حه‌یده‌ر عبادی و هۆشیار زێباری و عادل عه‌بدولمه‌هدی، عه‌بادی به‌ئاشکرا وتوویه‌تی که ئاماده نییه بوودجه‌ی هه‌رێم بنێرێت.