بەغدا تا کۆتایی ئەم مانگە بڕە پارەیەکی دیکەی گەنمی جوتیاران دەنێرێت

بڕیارە بەغدا تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بڕە پارەیەكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"كۆی گشتی پارەی گەنمی جووتیاران ٥٦١ ملیار دیناربووە و ئێستا نزیكەی ٢٨٢ ملیار دینار ماوە كە حكومەتی عێراق بینێرێت و لە چەند رۆژی رابردوودا بڕی ٤٥ ملیار دیناری دیکە نێردراوە و لە ئێستادا سەرقاڵی دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیەین".

وتیشی" بەڵێندراوە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەغداد بڕە پارەیەكی دیكە وەكو پارەی گەنمی جووتیاران بنێرێت و بە گەیشتنی پارەكە راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت".




PM:09:42:23/10/2024