لیستی مووچەی مانگی ١٠ تا ئێستا رەوانەی بەغدا نەکراوە، بەڵام لە قۆناغی ئامەدەکاریدایە و وردبینی تێدا دەكرێت و چاوەڕِواندەكرێت هەفتەی داهاتوو رەوانەی بەغداد بكرێت.
بە پێی زانیارییەکان لیستی مووچەی مانگی ١٠ تا ئێستا رەوانەی بەغدا نەکراوە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووری لە قۆناخی ئامادەکردنیدایە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو رەوانە بکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان دواکەوتنی ناردنی ئەو لیستە بۆ جێبەجێکردنی ئەو تێبینییانە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەیبووە، بەشی زۆری تێبینییەکان تایبەتن بەو فەرمانبەرانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە ناوی دووبارە ناوی بردوون. بۆ چارەسەری ئەو بابەتەش، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ناوی چواریی خۆیان و دایکیان بۆ بەغدا دەنێرێت.