سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش لە پەیامێکدا هێرشەکەی تورکیا ئیدانە دەکات و دەڵێت" هه‌رگیز رێگه ناده‌ین ده‌نگی ئه‌وانه‌ی ئاشتییان ده‌وێت سه‌ركوت بكرێت، گرنگ نییه ئاشتی له كێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه".
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش لەبارەی هێرشەکەی تورکیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی" ئێمه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره ئیدانه ده‌كه‌ین، خوای گه‌وره ره‌حم به‌و كه‌سانه بكات كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، سه‌ره‌خۆشی و سه‌بووری خۆمان پێشكه‌شی كه‌سوكاریان ده‌كه‌ین. هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".
وتیشی" ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی به خوێن هه‌وڵی راگرتنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان له ڕێگه‌ی قسه‌كردن و دیالۆگ و سیاسه‌ته‌وه ده‌دات، پێویسته بزانێت ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان ده‌ستپێشخه‌ری بكات و بیه‌وێت زه‌مینه بۆ سیاسه‌ت خۆش بكات، ئێمه به هه‌موو هێزمانه‌وه له پشتیه‌وه ده‌بین".
ده‌شڵێت"هه‌رگیز رێگه ناده‌ین ده‌نگی ئه‌وانه‌ی ئاشتییان ده‌وێت سه‌ركوت بكرێت، گرنگ نییه ئاشتی له كێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه".