ئەمڕۆ بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان و هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم،مووچە وەردەگرن و دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کۆتایی دێت.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ هەریەکە لە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم، پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران مووچەی مانگی ئەیلوول وەردەگرن.
هەروەها هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانەش دابەش دەکرێت، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی، فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان و بەوەش دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ کۆتایی.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لیستی مووچەی مانگی ١٠ تا ئێستا رەوانەی بەغدا نەکراوە، بەڵام لە قۆناغی ئامەدەکاریدایە و وردبینی تێدا دەكرێت و چاوەڕِواندەكرێت هەفتەی داهاتوو رەوانەی بەغداد بكرێت.