دوای نزیکەی چوار ساڵ خانەوادەکەی چاویان بە ئۆجەلان کەوت

دوای ٤٣ مانگ لە گۆشەگیریی و نەزانینی باروودۆخی عەبدوڵا ئۆجەلان بنەماڵەکەی چاویان پێی کەوت.

 عومەر ئۆجەلان، نوێنەری دەم پارتی و برازای  ئۆجەلان سەبارەت ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەژماری خۆی لەسەر پلاتدۆڕمی (ئیکس )نوسیوێتی " دوایین دیداری ڕووبەڕوو لەگەڵ بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالان لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ بوو. وەک بنەماڵە دوای چەندین ساڵ لە ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لەگەڵ بەرزیان دیدارمان کرد."

عومەر ئۆجالان هەروەها نووسیویەتی"دەمانەوێت سەردانی بەردەوامی بنەماڵە بۆ لای بەڕێز ئۆجەلان کە مافێکی یاساییە بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە بەردەوام بێت".

راشیگەیاند" هیوادارم دیداری ئێمە وەکو خانەوادە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەردەوام بێت".

لە ماوەی ٤٣ مانگی ڕابردوودا تورکیا گۆشەگیریی توندی ئۆجەلاندا سەپاند و هەرجارە بە بیانوویەک داواکاری پارێزەران و بنەماڵەی بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵیدا ڕەتکردووەتەوە.




AM:09:44:24/10/2024