لە رووداوێکی تەقەکردندا لە بەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات لە شاری سلێمانی، دوو کارمەندی پۆلیس و هاوڵاتییەک بریندار بوون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی(سپی) لەبەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات لە شاری سلێمانی، هاوڵاتییەک دەستڕێژی گولـلەی کردووە و بەهۆیەوە دووکارمەندی پۆلیس و هاوڵاتییەک برینداربوون.
هەر بە پێی زانیارییەکان بەهۆی تەقەکردنەکەوە کەسێک کە ئامانجی تەقەکەرەکە بووە بەسەختی بریندار بووە و کارمەندێکی پۆلیس و ئەفسەرێکیش بە سووکی برینداربوون.
لە ئێستادا تەقەکەرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.