عومەر ئۆجەلان، برازای عەبدوڵا ئۆجەلان لە دووەم پۆستی لە تۆڕی ئێکس پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت" لە دیدارەکەدا بەڕێز ئۆجەلان داوای کرد ئەم پەیامە بگەیەنمە رای گشتی، ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێت، هێزی تیۆری و پراکتیکیی ئەوەم هەیە ئەم دۆخە لە زەمینەی پێکدادان و تووندوتیژییەوە رابکێشم بۆ زەمینەیەکی یاسایی و سیاسی".
عومەر ئۆجەلان لە دووەم پۆستی لە تۆڕی ئێکس لەبارەی دیدارەکەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان،بڵاوکردەوە و دەڵێت" رۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم لە گرتووخانەی ئیمراڵی دیدارێکی خێزانیم لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان سازکرد".
لە بەشی دووەمی پۆستەکەیدا عومەر ئۆجەلان نووسیویەتی"لە دیدارەکەدا بەڕێز ئۆجەلان بە گشتی تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەکانی کرد و داوای کرد ئەم پەیامە بگەیەنمە رای گشتی 'گۆشەگیری بەردەوامە. ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێت، هێزی تیۆری و پراکتیکیی ئەوەم هەیە ئەم دۆخە لە زەمینەی پێکدادان و تووندوتیژییەوە رابکێشم بۆ زەمینەیەکی یاسایی و سیاسی".
عومەر ئۆجەلان هەروەها رایگەیاندووە" کە عەبدوڵا ئۆجەلان تەندروستە و سڵاوی بۆ هەمووان هەیە."