وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایدەگەیەنێت" تائێستا نزیکەی ٧٥ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە ٣٧٣ هەزار خێزاندا دابەشکراوە".
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" تا ئێستا نزیکەی ٧٥ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر ٣٧٣ هەزار خێزان دابەشکراوە کە دەکاتە ڕێژەی نزیکە ٣٥% کۆی نەوتی دابەشکراو".
بەپێی ئامارەکەی سامانە سروشتییەکان، لە هەولێر بڕی نەوتی سپیی پێویست ٨٣ ملیۆن و هەشت هەزار بەرمیل نەوت بووە کە ٢٦ ملیۆن و ٣٣ هەزار و ٦٠ بەرمیل دابەشکراوە.
هەروەها لە سلێمانی بڕی نەوتی سپی پێویست ١٠٣ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوتە و بڕی نەوتی سپی دابەشکراو ٢٣ ملیۆن و ٢٢٢ هەزار و ٨٠٠ بەرمیل نەوتە.
لە پارێزگای دهۆک ٤٥ ملیۆن بەرمیل نەوت تەرخانکراوە کە ١٠ ملیۆن و ٩٩٦ هەزار بەرمیل نەوت دابەشکراوە، لە هەڵەبجەش بڕی نەوتی سپی پێویست شەش ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بووە کە بڕی نەوتی سپی دابەشکراو ٣ ملیۆن و ٩٤٦ هەزار بەرمیل نەوت بووە.
بریکارەکانی دابەشکردنی نەوت بڕی لیتر نەوت بە ١٠٤ هەزار دینار بەسەر هەر خێزانێکی دانیشتووانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکەن.