پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات زانیاری نوێی ڕاگەیاند و دەڵێت" سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکراون".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات لە شاری سلیمانی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو لایەندا دروستبوو و لایەنێکیان لە بەردەم بنکەکەی پۆلیسەوە تەقەی کردووە و بووە هۆی برینداربوونی ئەفسەرێک و کارمەندێکیان و هاوڵاتییەک".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکران .
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیار دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.