ئەنجوومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەری ڕایدەگەیەنێت" نەک لە حکومەت بەشدارنابین، بەڵکو لە ڕاوێژ و باس و خواستی ئەوەداین لە پەرلەمانێکی دیزاینکراو کە پێکهاتەکەی بەدەرە لە خواستی هاوڵاتییان بەشدارینەکەین".
ئەنجوومەنی باڵاى کۆمەڵی دادگەری، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە له ڕاگهیهنراوێكدا لهبارهى دهرهنجامهكانى ههڵبژاردنى خولى شهشهمى پهرلهمانى كوردستان ڕایگەیاند" ئێمە وەک کۆمەڵ ئەگەرچی سەرەتا هیوامان هەڵچنی بە هەندێ گۆڕانکاری کە لە یاسای هەڵبژاردن و شێوازی بەڕێوەچوونی کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێ، ڕێکارەکانی ساختەکاری کەمدەبنەوە، بەڵام بەداخەوە وادەرنەچوو، نەک ڕێگری لە ساختەکاریی نەکرا، بەڵکو ساختەکاریەکان جۆری و ڕێکخراو و بوو بەشێوەیەک هەموو کەس دەرکی پێنەکا".
دهشڵێت" هەربۆیە لەگەڵ دەرچونی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئێمەی کۆمەڵی دادگەری جێگەی سەرسوڕمان و باوەڕنەکراوبوو، نەک سەرکردایەتی و ئەندامانی کۆمەڵ، بەڵکو لە دەرەوەی کۆمەڵیش دەنگەکانی کۆمەڵ بەو ڕێژە کەمیە جێگەی باوەڕنین و کۆمەڵ ئەو ئەنجامە ڕەتدەکاتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" وەک کۆمەڵی دادگەری نەک لە حکومەت بەشدارنابین، بەڵکو لە ڕاوێژ و باس و خواستی ئەوەداین لە پەرلەمانێکی دیزاینکراو کە پێکهاتەکەی بەدەرە لە خواستی هاوڵاتیان بەشدارینەکەین".
دەقى ڕاگەیەنراوەکە:
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
جەماوەری کوردستان
حیزب و لایەنەسیاسیەکانی کوردستان
ئەندام و لایەنگران و دەنگ دەرانی کۆمەڵ
ئێمە وەک کۆمەڵی دادگەریی ئەگەرچی سەرەتا هیوامان هەڵچنی بەهەندێ گۆڕانکاری کە لەیاسای هەڵبژاردن و شێوازی بەڕێوەچونی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوە دەبرێ، ڕێکارەکانی ساختەکاری کەم دەبنەوە، بەڵام بەداخەوە وادەرنەچوو نەک ڕێگری لەساختەکاری نەکرا بەڵکو ساختەکاریەکان جۆریی و ڕێکخراوبوو بەشێوەیەک هەموو کەس دەرکی پێنەکا.هەربۆیە لەگەڵ دەرچوونی ئەنجامەبەراییەکانی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئێمەی کۆمەڵی دادگەری جێگەی سەرسوڕمان و باوەڕ نەکراوبوو، نەک سەرکردایەتی و ئەندامانی کۆمەڵ بەڵکو لەدەرەوەی کۆمەڵیش دەنگەکانی کۆمەڵ بەو ڕێژە کەمیە جێگەی باوەڕ نین و کۆمەڵ ئەوئەنجامە رەددەکاتەوە.
ئێمە دەپرسین کۆمەڵ کام ستەم و کام خیانەتی کردوە تاسزابدرێت و دەنگی کەم بکات، ئەوەی ئاشکرایە لایەنەکانی دەسەڵات دەستیان بەسەر قووت و موچەی هاوڵاتی دا گرتوە، ستەم و گەندەڵیان کردوە، ئەگەرساختەنەبێ چۆن دەنگی ئەوان زیاد دەکات و دەنگی کۆمەڵ کەم.
دوای بەدواداچون و گەیشتن بەزانیاریەکان گەشتینە ئەوڕاستیەی بەمەبەست و بەرنامە بۆداڕێژراو دەنگی کۆمەڵ پوچەڵ کراوە یان هەژمار کراوە بۆلایەنی تر، ئەم ساختەکاریە لای ئێمە قبوڵ کراو نییە و هەڵوێستی جدیمان دەبێ و سکاڵادەکەین لەکۆمیسیۆن و دادگای فدراڵی.
ڕای دەگەیەنین وەک کۆمەڵی دادگەری نەک لەحکومەت بەشدار نابین بەڵکو لەڕاوێژو باس و خواستی ئەوەداین لەپەرلەمانێکی دیزاین کراوکەپێک هاتەکەی بەدەرەلە خواستی هاوڵاتیان بەشداری نەکەین.بەهەموولایەکی ڕادەگەیەنین کۆمەڵ سەربەخۆیە لەهەر هەنگاو و بڕیارێک لەداهاتوو، هەرئەم سەربەخۆیی بونەشە کە کۆمەڵ لەدەرەوەی هاوکێشەکان بێ و بەئامانج بگیرێ.لەگەڵ لایەنەناڕازیەکانی تریش لە هەماهەنگی و وتووێژ دەبین و پشتیوان بەخودا داکۆکی لەدەنگی دزراوی هاوڵاتیان دەکەین.کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
ئەنجومەنی باڵا
٢٤/١٠/٢٠٢٤