نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایدەگەیەنێت" لە هەفتەی داهاتوودا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست".
عەلی ڕەوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هەرچەندە بڕیاربوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەی میلاکات دابەشبکرێت، بەڵام پرۆسەکە دواکەوت بۆ هەفتەی ئایندە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
مامۆستایانى وانەبێژ ژمارەیان نزیکەی ٣٨ هەزار مامۆستایە کە رۆژى ٢٥ی ئابى ئەمساڵ حکومەتى هەرێم فەرمانی بە گرێبەستبوونی بۆ وانەبێژان دەرکرد.