زانیاری نوێ لەبارەی ناردنى لیستى مووچەی مانگی ١٠ بۆ بەغداد ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە رەوانەی بەغداد دەکرێت". 

ماڵپەڕی (کەی ئێن ئێن)، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند" ئامادەکردنی لیستی مووچە تا ئێستا کۆتایی نەهاتووە، لە ئەگەری تەواوبونیدا، پێدەچێت رۆژى یەکشەممەی داهاتوو لیستی مووچە رەوانەی بەغداد بکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ناردنی لیستی مووچە و تەواوبونی وردبینی دابەشکردنی مووچەى مانگى ١٠ دەکەوێتە ناوەڕاستی مانگی ١١. 

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ لێبڕینێک لەو پارەیەدا نابێت کە بەغداد دەنێرێت بۆ مووچەی مانگی ١٠ و بڕەکەی زیاتر لە ٩٩٧ ملیار دینارە بەبێ هەژمارکردنی هاوتاکردنی خانەنشینانی سەربازی.



PM:05:50:24/10/2024