کەسایەتی سیاسی دیاری کوردستان، لەیلا زانا پاڵپشتی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی رادەگەیەنێت و دەڵێت " "تروسکایی ئومێد بۆ هەموو ئەوانەی گرفتاری شەڕ و ململانێ بوون، دەرکەوت!".
لەیلا زانا، دوای سەردانیی عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای عەبدوڵلا ئۆجەلان بۆ لای عەبدوڵلا ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە لە ئیمرالی، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە.
لەو پەیامەدا لەیلا زانا دەڵێت " تروسکایی ئومێد بۆ هەموو ئەوانەی گرفتاری شەڕ و ململانێ بوون، دەرکەوت!، سڵاو لەو کەسانەی چاوەڕوانی ئاشتین، چاوتان ڕوون."
لەیلا زانا، پەیامەکەیدا پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکان دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی دەربڕیوە و ئاماژەیداوە، "ئێمە واتا ئەوانەی تینووی ئاشتیین، پشتیوانی ئەو کەسانە دەکەین کە هەوڵدەدەن ئەم پێشهاتانە بگۆڕن بۆ چارەیەکی دیموکراسی لەسەر ئاستی یاسایی و سیاسی".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیوویەتی "ئەوانەی تۆوی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەچێنن، پێویستە ئەوە بزانن؛ ئێمە بەردەوام دەبین پاڵپشتیکردنیان. بابەتەکە ڕیشەیی و قووڵ و مێژووییە!، هەموومان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی و قووڵ و جیددیداین بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە، کە لانیکەم سەدەیەکە بەردەوامە. تۆوی ئاشتیمان کە دەیان ساڵ لەمەوبەر چێندراوە، با بەرهەمدار بێت، داهاتوومان ئازاد بێت".