ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ کاروان ئەنوەرسکرتێری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لقی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ستیڤان شەمزینی نوسەر و رۆژنامەنوس ئەندامی پێشووی ستافەکەیان دوای چەندین ساڵ کە بەدەست دەردێکی کوشندەوە دەیناڵاند، لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
دەقی راگەیەنراوەکە:
رۆژنامەنووس و نوسەر ، ستیڤان شەمزینی، ئەندامی پێشوی ستافی لقی سلێمانی دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییدا، ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
ستیڤان شەمزینی، چەندین ساڵە بەدەست دەردێکی کوشندەوە کە لە مێشکیدا دروست بووبوو، دەیناڵاند، نزیکەی دە ساڵێک دەبێت لە وڵاتی ئەڵمانیا چارەسەر وەردەگرێت و تا ئەوێش بوە دوامەنزڵگای..
ستیڤان ژیانێکی سەیر ژیا، لە ماوەی تەمەنیدا، سەرەڕای نەخۆشییە کوشندەکەی دەستبەرداری نووسین نەبوو، جگە لە کارە ڕۆژنامەوانییەکانی، چەندین بەرهەمی چاپ و بڵاوکردەوە.
بەناوی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و سەرجەم رۆژنامەنووسانی سنوری لقەکەمانەوە، سەرەخۆشی خۆمان دەنێرین و هاوبەشی خەمی بنەماڵە و هاوڕێیانی دەبین و سەرەخۆشی لە خۆمان و لە ھەموو رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین..
بەرهەمە چاپکراوەکانی ستیڤان شەمزینی:-
1-دوور و نزیک، پەنچەرەیەک بۆ ڕوانین لە کۆمەڵگەی کوردی
2-کورد و تورک، لە ململانێی مێژووییەوە بۆ بەرژەوەندی هاوبەش
4-بە تیشکی ئەشقت ئەدرەوشێمەوە هەڵبەست
5-فلاشباک، لە دەفتەری بیرەوەریی ڕۆژانە 1997- 2001 ئەزموون
6-دەستنووسێکی کۆنی عیشق هەڵبەست
7-تێڕوانینی سێیەم، ڕەهەندەکانی ژیان و سیاسەت لە جڤاتی کوردیدا
8-وتاری پۆپۆلیستی و خەونی بچووکی ڕۆشنبیرانی کورد
9-گەمەی شەیتان، خوێندنەوەیەکی گەمە سیاسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێویندا
10-قوتووی عەتار، مشتێک لە خەرواری وتارە ڕۆژنامەوانییەکانم 2004 - 2017، سێ بەرگە
11-تێکشکانی چەپ لە کوردستان، ئەزموونی کۆمۆنیستی کرێکاریی
12-وەرزە سەوزەکانی ئەوین هەڵبەست
13-خوشەویستی لە سەردەمی شێرپەنجەدا، چاپی یەکەم 2019، چاپی دووەم 2021
14-سۆناتای خۆشەویستی هەڵبەست
15-دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
16-بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە هەڵبەست
17-خەندە گرینۆکەکان و مەراقنامەی پیاوێکی سووریالی دەقی ئەدەبی
18-هستریای وشە و حونجەی بێدەنگی تێکستی ئەدەبی
19-ڕۆڵی گۆران لە نوێکردنەوەی هەڵبەستی کوردیدا
20-تێزەکان لەبارەی کۆمۆنیزمی کرێکارییەوە
21-شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
22-کەناری ئەمبەری ڕاین کۆمەڵە دەق.
انا للە وانا الیە راجعون
کاروان انور
سکرتێری لقی سلێمانی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
٢٤/١٠/٢٠٢٤