رۆژئاوای کوردستان.. بەهۆی بۆردوومانی تورکیا منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٢ منداڵی دیکە برینداربوون

بەهۆی بۆردوومانکردنی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە، منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو منداڵی دیکە بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە " درەنگانی شەوی رابردوو تورکیا جارێکی دیکە سنووری چەند گوند و شارێکی رۆژئاوای کوردستانی بۆردوومان کرد".
 
بە گوێرەی هەواڵەکانی میدیاکانی رۆژئاوا ئامانجی هێرشەکە نەخۆشخانەیەک و سایلۆیەک بووە لە کۆبانی. لە هێرشی سەر سایلۆکەدا ٧ کرێکار بریندار بوون.
 
هاوکات، تورکیا سنووری گوندێکی مەنبج بۆردوومان کرد کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک و برینداربوونی ٢ منداڵی دیکە.





AM:09:48:25/10/2024