شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر بارەگای دەم پارتی لە ئەنقەرە و زیانێكی زۆر بەر بارەگاكە كەوت .
لەوبارەوە ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند" ئەو عەقڵیەتە هەژارە کە هەوڵی ئیستفزازکردن دەدات و ئەو جۆرە كارانە نامانوەستێنێت".
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا، ناوەندی پاراستنی گەل (نە*پە*گە) کە یەکەیەکی سەر بە هێزەکانی اراستنی گەل (هە*پە*گە)یە رایگەیاند" هێرشەکەی چوارشەممەی ئەنقەرە لە لایەن تیمێکی ئەوانەوە کراوە بەناوی تابووری نەمران".
ئێوارەی ٢٣ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر دامەزراوەی فڕۆکەوانی و بۆشاییگەڕی تورکیا تۆساش لە ئەنقەرە شەش کەس کوژران و ١٤ ی دیکەش بریندار بوون.