سوپای تورکیا چەند جارێک سنووری قەزای شنگال و دەورووبەری بۆردوومانکرد کە لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی میدیای نزیك له پهكهكه، درەنگانی شەوی رابردوو دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی درۆنەوە دەورووبەری قەزای شنگالی بۆردومانکرد کە تا کاتژمێر ٣:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە سێ کەس کە سەر بە یەبەشە بوون گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر درەنگانی شەوی رابردوو تورکیا سنووری چەند گوند و شارێکی رۆژئاوای کوردستانی بۆردوومانکرد کە بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو منداڵی دیکەش برینداربوون.