سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل رایدەگەیەنێت" سازش و تەنازول بۆ هیچ لایەنێکی دەرەکی و نێوخۆی ناکەین"، ده‌شڵێت" ئێمە هاتوین بەرەی گەل بین، نەک بەرەی ساختەکاری و پاشکۆیەتی".
لاهور جه‌نگی سەرۆکی بەرەی گەل، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه" لەگەڵ کاندیدانی بەرەی گەل لە نزیکەوە و بە مەیدانی کۆبومەوە و سوپاسمکردن بۆ ماندوبون و ئازایەتی و بوێریان، دڵ خۆشبوم بەوەی هەمویان پڕ ئیرادە و پڕ ورە بون، شانازیم پێوەکردن کاتێک بینیم دڵسۆزی و هۆشیاری و رۆحی بەرپرسیارێتیان هێندە بەرزە کە هیچ پیلان و دیزانێکی پێش وەختە لە خزمەتی بەرەی گەل و پشتیوانی بەرەی گەل ساردیان ناکاتەوە".
لاهور جه‌نگی دەشڵێت" به‌و هاورێیانه‌مم ڕاگه‌یاند، ئێوه هه‌مووتان خاوه‌نی به‌ره‌ی گه‌لن و به‌رپرسیار و سه‌ركرده‌ن له‌م هێزه سیاسییه نوێیه، به‌ره‌ی گه‌ل له هه‌موو پیلانێك گه‌وره‌تره و نه‌یاره‌كانمان له هه‌موو كه‌س باشتر قه‌باره‌ی جه‌ماوه‌ری و سه‌نگی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه ده‌زانن".
سەرۆکی بەرەی گەل ڕاشیگەیاندووە" پێكه‌وه گفتوگۆمان كرد ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ته‌ونی ئه‌و پیلان و دژایه‌تیانه‌ی كه دژ به به‌ره‌ی گه‌ل چنرابوون و بێ ئه‌وه‌ی سازش و ته‌نازول بۆ هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی و نێوخۆی بكه‌ین سه‌ربه‌رزانه تێمان په‌ڕاند، هەروەها جه‌ختمان كردەوه له‌وه‌ی ئێمه هاتوین به‌ره‌ی گه‌ل بین، نه‌ك به‌ره‌ی ساخته‌كاری و پاشكۆیه‌تی، ئیراده‌مان له هه‌موو كات پته‌وتره بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی سته‌مكاری و گه‌نده‌ڵی و خۆسه‌پێنی".