بانکی تانجەرۆ لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ و سبەی دەرگای بانک کراوە دەبێت بۆ دروستکردنی بایۆمەتری".
بانکی تانجەرۆ، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئاگاداری هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و دەورووبەری دەکەین کەوا ئەمڕۆ و سبەی دەرگای بانکمان کراوەیە بۆ دروستکردنی بایۆمەتری بۆ خانەنشینان و کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت".
باسی لەوەشکردووە، داوا لە مامۆستایانی گرێبەست دەکەن، سەردانی بانک نەکەن بۆ مامەڵەی بایۆمەتری، چونکە تا ئێستا بڕیاری ئەنجامدانی بایۆمەترییان بۆ دەرنەچووە.