نوێنەری خامنەیی لە شاری کازرونی ئێران کوژرا

ئەمڕۆ هەینی میدیا فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی کوژرانی نوێنەری عەلی خامنەیی لە شاری کازروون لە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای فارس لە باشووری ئێران ڕاگەیاند. 

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، ئەمڕۆ ڕایگەیاند" شێخ محەمەد سەباحی نوێنەری عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران و بانگخوازی نوێژی هەینی لە شاری کازرون، دوای کۆتایی هاتنی نوێژی هەینی، لەلایەن چەکدارێکەوە تەقەی لێکرا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، شێخ محەمەد سەباحی بە سەختی بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام گیانی لەدەستداوە. 

هەروەها لای خۆشیەوە محەمەد عەلی باخارد قایمقامی شاری کازرون، بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە" ئەو هێرشبەرەی تەقەی لە بانگخوازی نوێژی هەینی کردووە، خۆی کوشتوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەگەری هەیە دوژمنایەتی شەخسی لە نێوان هێرشبەرەکە و بانگخوازی نوێژی هەینیدا هەبووبێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، هێرشەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە، دوای ئەوەی نوێژی هەینی لە شاری کازرون ئەنجامدراوە، بە چەک تەقەی لە نوێنەرەكەی ڕێبەری ئەو وڵاتە کردووە و كوشتویەتی. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت و دواتر وردەكارییەكان دەخرێنەڕوو. 

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە نەگرتووەتە ئەستۆ. 



PM:05:49:25/10/2024