هەپەگە: پێنج سەربازی تورکیا کوژران

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت" لە چالاکیەکانی گەریلادا پێنج سەربازی دەوڵەتی تورکیا کوژران و سێ سەربازی دیكەش بریندارکران". 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستی گەل (هەپەگە)، ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە" لە چالاکیەکانی گەریلادا پێنج سەربازی دەوڵەتی تورکیا و سێ سەربازی دیكەش بریندارکران". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەكێك لەوانەی کوژراون ئەفسەرێكی باڵای سوپای توركیایە بە ناوی یوسف، هەروەها ژمارەیەكی زۆر چەك و كەرەستەی سەربازی سوپای توركیا دەستی بەسەردا گیراوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەمشێوەیەیە: 

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

لە ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار داگیرکەران لە هەوڵی نزیکبوونەوە بوون لە تونێلەکانی شەڕمان. دواتر هێزەکانمان ئەو داگیرکەرانەیان خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە و هێرشەکەیان ئەنجامدا. لە نزیکەوە بە بۆمبی دەستی و چەکی کەسی لە سەرەتادا لە فەرماندەی یەکنەکە و دواتر لە داگیرکەران گورز وەشیێندرا.

لەو جێگەیە بە گشتی چوار داگیرکەر سزادران و دوو داگیرکەریش برینداربوون. سەلمێنراوە ئەو فەرماندەیەی بە سزاگەیاندراوە ناوی یوسفە. هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی داگیرکەرە سزادراوەکان و دەستییان بەسەر چەک و کەرەستە سەربازییەکاندا گرت کە بریتیبوون لە؛ HK-416، ٣٠ فیشەک، لەیزەرێکی چەک، لایتێکی سەر چەک، دوو چەقۆ، هێلەکێکی سەربازی، سێ مەخزەنی فیشەک، تەلەفونێک، ئامێرێکی پەیوەندیگرتن و بەڵگە و ناسنامەی داگیرکەران.

لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی مەسکەنە بە چەکی قورس لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

لە هەرێمی مەتینا؛

لە ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٣٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا بە چەکی نیوە-ئۆتۆماتیکی لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە گورز لە داگیرکەران وەشێندرا و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا داگیرکەرێک بەسزا گەیاندرا.

 لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٠٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا بە چەکی نیوە-ئۆتۆماتیکی لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە گورز لە داگیرکەران وەشێندرا و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا داگیرکەرێک بریندار کرا.

هێرشەکانی سوپای تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

٢٤ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم  یەکجار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ٢٤، ٢٥ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانەکانی شێخان، سلێ، بێپالا، سورەدێ ٨ جار، لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سنین، بەربزنە ٣ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی شاخی مەسکەن، شەهید ئاسڵان، سێدارێ، شاخی ڕەشید، سیانێ، ئەرگەنێ، مام نێچیر ١١ جار؛ بە گشتی ٢٢ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکران.

لە ٢٤ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سنین، شاخی شەکیف، شەهید شەریف ٦ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٥ جار؛ بە گشتی ١١ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکران.



PM:06:38:25/10/2024