یەکێتی: بەوردی لە کێشەکانی هەڵبژاردنی هەولێرو دهۆک دەکۆڵینەوە


یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند " لەكێشەو گرفت و سكاڵاكان لە تەواوی كوردستان بەتایبەتی لە هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆك زۆر بەوردی دەكۆڵێتەوە.

ئەمڕۆ ٢٥ ی تشرینی یەکەم، رزگار حاجی حەمە، ئەمڕۆ لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لەگەڵ وەفدێکی یۆنامی لەبارەی هەڵبژاردنەوە کۆبوەوە.

 لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت " یەكێتی لێكۆڵینەوە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەكات و لەبەر رۆشنایی ئەو لێكۆڵینەوەیە لە هەر شوێنێك كەموكوڕی و كێشەو گرفت یان خروقات هەبێت، رێوشوێنی یاسایی لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان دەگرێتەبەر".

لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردن، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و ساكاڵاو گیرو گرفتەكانی پڕۆسەكە بەتایبەتی لە پارێزگاكانی دهۆك و هەولێر تاوتوێ كران.

باس لەوەش کراوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكێشەو گرفت و سكاڵاكان لە تەواوی كوردستان بەتایبەتی لە هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆك زۆر بەوردی دەكۆڵێتەوە.

تا ئێستا بەپێی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دووەمی هێزی هەڵبژاردنەکانەو خاوەنی ٢٣ کورسی پەرلەمانی نوێی هەرێم دەبێت.




PM:09:38:25/10/2024