لەشەڕێکدا لە حاجیاوای رانییە کەسێک کوژراو ٥ بریندار
ئەمشەو هەینی دوای کاتژمێر ١٠:٣٠ لە شارۆچکەی حاجیاوا لە شەڕێکدا بە تفەنگ و چەقۆ و دار کەسێک کوژراو ٥ کەسی دی بریندارە.
بەپێی زانیاریەکانی " سپی " ئەو کەسەی کوژراوە گەنجەو تەمەنی ٢٣ ساڵە ".
شەڕەکە لە نێوان بنەماڵەیەکدا بووە و چەکی سووک و چەقۆ و داری تێدا بەکارهێنراوە، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە شەڕەکە کۆنترۆڵکراوە.
تا ئێستا هۆکاری هەڵگیرسانی شەڕەکە نەزانراوە.
AM:12:46:26/10/2024