کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی گردبونەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، دژی گواستنەوەی شوێنەكەیان کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی گردبوونەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەشێك لە كاسبكارانی مەیدانی ئاژەڵانی شاری سلێمانی، بەهۆی گواستنەوەی شوێنەكەیان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە دەكەن.

لە سلێمانی شوێنێكی دیکە بۆ مەیدانی ئاژەڵان دەستنیشانکراوە، بەڵام كاسبكارانی مەیدانی ئاژەڵان رەتیدەکەنەوە بڕۆنە مەیدانە نوێکە و دەڵێن" نرخی دوکانەکانی زۆر گرانن و لە توانایاندا نییە". 

هەروەها دەشڵێن" دوکانەکانیان داگیرکراوە و تائێستا هیچ قەرەبوویەک نەکراونەتەوە".

جەختیشدەکەنەوە کە بەردەوام دەبن لە گردبوونەوەکانیان، تا وەڵامی داواکارییەکانیان دەدرێنەوە. 



AM:09:50:26/10/2024